سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس ٢٣٧ ڕۆژە لە زیندانی پەدەکە دایە
ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ٢٣٧ ڕۆژە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە زیندانی کراوە.
ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ٢٣٧ ڕۆژە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە زیندانی کراوە.
ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووسی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، بۆ سەردانی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات. ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کاتێک ویستبووی لە دەروازەی پێشخابوور (سێماڵکا) بگەڕێتەوە باشووری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێندرا و دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی ئاسایشی پەدەکە لە دەهۆک لە ڕایگەیاندراوێکدا ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدیان پشتڕاست کردەوە کە "بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە دەستبەسەر نەکراوە" و بە ڕاشکاوی هەڕەشەی سزادانی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدیان کرد.
سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس، ماوەی ٢٣٧ ڕۆژە لە زیندانی پەدەکە دا ڕاگیراوە، دوای حەوت مانگ، ڕۆژی ٢٢ی ئایار ڕێگە بە پارێزەرەکانی درا لە زیندانی ئاسایشی دهۆک چاویان پێ بکەوێت.
سلێمان ئەحمەد نزیکەی ٥ ساڵە وەک ڕۆژنامە نووس لە بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز کاردەکات.
ماوەیەک پێش ئێستا لە ٣ی حوزەیران، یەکەمین دادگای تاوانەکانی شاری دۆهوک یەکەم ڕۆژی دادگایی کردنی سلێمان ئەحمەدی لە ٣٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕاگەیاندوە.