سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە زیندانیکرا

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە پێرێ دەستگیرکرابوو و لە دوای وەرگرتنی وتەکانی لەلایەن داواکاری گشتییەوە بۆ ئەوەى بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەربکرێت، ڕەوانەی دادگا کرا.

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، کە مافی پارێزبەندیی هەڵوەشێنرابوویەوە بە خێرایی لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکرد.

 گوزەل پێرێ لە ئیستەنبول دەستگیرکرا، گوزەل لە بەڕێوبەرایەتیی  پۆلیسی ئیستەنبول ڕاگیرابوو و دوێنێ برایە دادگای ناوچەی چاغلایان لە ئیستەنبول.

گوزەل بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە دادگای ئیستەنبول ڕاگیرا و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن" لە ڕێگەى سیستمی تەلەفزیۆنى ئینتەرنێتی لە ناو زیندانەوە بۆ دادگا (SEGBÎS) لەلایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرەوە وتەى لێوەرگیرا.

 لە دوای تەواوبوونی وتەکانی گوزەل، لەلایەن داواکاری گشتییەوە بە مەبەستی زیندانیکردن، ڕەوانەى دادگای سزاکانی ئەنقەرە کرا.

دادگاش لەسەر فەرمانی داواکاری گشتی بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سەمرا گوزەل دەرکرد.

ژ.ت