سەمرا گوزەل پەیامێکی بڵاوکردەوە: بڕوا بکەن سەردەکەوین

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە کە دەستگیرکراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەم قۆناغە بە تەواوی بە نایاسایی بەڕێوە دەچێت. بڕیارەکەی بەرانبەرم سیاسیە. بەڵام بڕواتان هەبێت سەردەکەوین، هیواکان سەردەکەون، ئاشتی و ژن سەردەکەون."

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری ئەنقەرە لە ٣ی ئەیلولدا لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا.

گوزەل لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی گوزەل بەم شێوەیەیە:

" سڵاو بۆ هەموو کەسێک، بەرلە هەموو شتێک پێویستە بڵێم، من زۆر باشم کە ماف لای منە و لای ئێمەیە. هەموومان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەمان کرد، ئەم قۆناغە بە تەواوی نایاسایی و نادادپەروەریە. ئەو بریارەی لەبارەی منەوە دەرکراوە، سیاسیە. بەڵام بڕواتان هەبێت سەردەکەوین، هیواکان سەردەکەون، ئاشتی و ژن سەردەکەن. گەل سەردەکەوێت. لەگەڵ رێز و خۆشەویستی بۆ هەمووتان."

ف.ق