سەربازگەی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی زیلکانی موسل موشەکباران کرا

سەربازگەی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی زیلکانی سەر بە شاری موسڵ موشەکباران کرا و لیوای ئەحرار العراق دەڵێت، هێزەکانیان بە چوار موشەک هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی زیلکان بە ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوزی راگەیاند، ئەمشەو سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی زیلکان لە باکوری موسڵ بە مووشەک بۆردوومان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی “بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق” بەرپرسیارێتی ‌هێرشەکەی لەئەستۆ گرتووە.

بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق بەیاننامەیەکی لە تویتەردا بڵاوکردووتەوە و باسی ئەوەی کرد کە چوار موشەکی ١٢٢ ملیمیان ئاراستەی سەربازگەکەی سوپای تورکیا کردووە و لە ناوەڕاستی سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

ف.ق