سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر
كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەولێری باشووری کوردستان.
كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەولێری باشووری کوردستان.
سودانی لە میانی سەردانەكەی بۆ هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی چەندین تەوەر گفتوكۆ دەكەن یەكێك لەوانەش پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
زانراوە سودانی لە کۆبوونەوەکانییدا لەگەڵ بەرپرسانی باشووری کوردستاندا چەندین بابەتی بنەڕەتی دیکەش هەڵدەسەنگێنێت.
ئەمە یەکەم سەردانى سودانییە لە ساڵى ٢٠٢٥ بۆ هەرێمى کوردستان و كۆتا سەردانی بۆ هەرێم بەر لە پێنج مانگ لە ١٣ تشرینى دووەمى ٢٠٢٤ سودانى سەردانى هەولێرى کردبوو.