ئەسەپە داوای کرد گرتووخانە سەختەکان دابخرێن
ڕێکخستنی پارتی سۆسیالیستیی بندەستان (ئەسەپە)ی شاری ئیزمیر تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی زیندانەکانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێس و وای (S & Y) و داوایکرد دابخرێن.
ڕێکخستنی پارتی سۆسیالیستیی بندەستان (ئەسەپە)ی شاری ئیزمیر تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی زیندانەکانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێس و وای (S & Y) و داوایکرد دابخرێن.
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە بینای ئیزمیری ئەسەپە ئەنجام درا و پارتە سیاسی و ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکان بەشداربوون.
لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی ئەسەپەی ئیزمیر هدیر عەلی کلچ ئاماژەی بەودا گواستنەوەی زیندانییە سیاسییەکان بە مەبەستی ڕێگکریکردن لە مافی چاوپێکەون ئەنجام دەدرێن و گوتی: "زیندانییەکان لە زیندانی ئاسایشی باڵا ڕووبەڕووی گۆشەگیری سەخت دەبنەوە و مافە تەندروستییەکانیان پێشێل دەکرێت."
لە بەردەوامییدا کلچ ئاماژەی بەوەدا شێوازی بیناسازی زیندانەکانی جۆری S و Y کاریگەرییەکی خراپ لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی زیندانییەکان جێ دێڵیت و گوتی: "گرتووخانەی لەم جۆرە بە ئامانجی تەنها هێشتنەوەی زیندانییەکان و فشارکردن دروست کراوە."
ئەسەپە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هەموو شۆڕشگێڕان، کۆمەڵگەی دیموکرات و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ کرد لە بەرانبەر زیندانییە قورس و سەختە 'بیرئاساکان'دا ئاگاداربن و هەڵوێست بنوێنن.