موراد ئاسڵان لە ٢٠١٢وە زیندانیییە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نامەیەکی نارد و سەبارەت بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بۆچوونی خۆی دەربڕی. ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا زیندانیانی سیاسی کورد پشتگیرییەکی گەورەیان دا بە بانگەوازە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ.
ئاسڵان لە نامەیەکییدا ئاماژەی بەوەداوە دەبێت باش لەبانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و گوتی: "سەرەتا سڵاو لە گەل و کۆمەڵگەکەمان دەکەم. ئەو بانگەوازەی لە ٢٧ی شوباتدا لە لایەن ڕێبەرێتیمانەوە کرا، بۆ گەلانی بندەست، ئەوکەسانەی نکۆڵیان لێ دەکرێت، ژنان و عەلەوییەکان و گەلی کورد بە مانای دەستپێکی سەردەمێکی نوێ دێت. ڕاست تێگەشتن و خاوەندارێتی کردنی ئەمە بۆ مسۆگەرکردن و بونیاتنانی داهاتوو زۆر گرنگە.
وەک چۆن ئێمە بە دەیان هەزار زیندانی سیاسی لە زینداندا قوربانی گەورە دەدەین و لە بەرانبەر زوڵمدا لە ڕیزەکانی پێشەوەدا تێدەکۆشین، با هەمووکەسێک بزانێت لەمڕۆوە بۆ ئاشتییەکی دیموکراتیک و شکۆمەند لە ڕیزەکانی پێشەوەدا جێی خۆمان دەگرین. گەلەکەمان سەدان ساڵە خەیاڵی ئاشتیی دەکات، ئازاری زۆریان بینیووە و قوربانی گەورەیانداوە. لەبەر ئەمەش بانگەواز لە هەمووکەسێک دەکەم بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ڕاست تێبگات. ئەمە هەڵوێستی تاکەکەسی من نییە. هەڵوێستی زیندانیانی سیاسیی کوردە. بە دڵ و گیانەوە خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و باوەڕمان پێیەتی."
'دەبێت هەموو کارێکمان بۆ هێنانەئارای ئاشتییەکی شکۆمەند بێت'
موراد ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا دەبێت کتێبی سۆسۆلۆژیای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ بخوێندرێتەوە و گوتی: "هەندێک خاڵ لە لایەن گەلەکەمانەوە دەبێت باش لێی تێبگەن. ئەم پڕۆسەیە لێی تێبگەن، بەڵام پێشنیار دەکەم هەمووکەسێک؛ سۆسۆلۆژیای ئازادی کە ١٦ ساڵ پێش ئێستا نوسراوە و پێشنیار دەکەم سەرناوەکانی سۆسۆلۆژیای ئازادی سەبارەت بە پرسی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراسی و سیاسەتی دیموکراتیک دووبارە بخوێنرێتەوە. ڕێبەرێتیمان بە ساڵان لەسەر ئەمە تێکۆشان دەکات و دەیەوێت پێشی بخات. هیوادارم گەلەکەمان بە دڵ و بە گیانەوە باوەڕ بکەن. گەلەکەمان ئازاری زۆر بینووە و قوربانی گەورەی داوە. دەبێت ئیدی ئەمە بگۆڕین بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند."
'پەکەکە ڕوحە و هەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێت'
ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بۆ گەلی کورد بەهایەکی مەزنە و گۆڕیویەتی بۆ ڕۆحێک و گوتی: "دەمەوێت ئەمە بڵێم، پەکەکە قوربانی داوە و ڕەنجەکەشی لە لایەن گەلی کوردەوە خاوەن مانایەکی مەزنە، گۆڕاوە بۆ بەها و ڕۆحێک. هەڵبەت هەڵوەشاندنەوە پەکەکە لە ناو گەلدا بوو بەهۆکاری خەمگینی، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە ئەمە ڕۆحێکە و هەندێک جار ئەم ڕۆحە لەگەڵ گەردووندا سنوورەکانی دامەزراوەیی تێدەپەڕێنێت. ئەم ڕۆحە ئەمڕۆ لە لە مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا خۆی نیشان دەدات، زیندوو بووە و گۆڕاوە بۆ کەلتوورێک. دەبێت ئێمەش باوەڕ بەمە بکەین. چونکە ئەمە پرسی بوون و نەبوونی پارتێکی بەم ناوەوە نییە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە ڕۆحی دامەزراوەبوون دەرکەوێت و بگۆڕدرێت بۆ پڕۆسەیەکی بونیاتنان. هەمووکەسێک بۆ ئەمە قوربانی داوە. ئەوکەسانەی گیانی خۆیان فیداکرد، بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند گیانی خۆیان فیداکرد. لەو باوەڕەدام گەلەکەمان بە هەستیاری و هۆشیارییەوە خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە دەکات."
'هەموو ڕەنج و قوربانییەک بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندن'
لە کۆتایی نامەیەکەییدا ئاسڵان گوتی: "ئەم هەڵوێستەی ئێمە ئاشکرا و ڕوونە. هەموو هەوڵدان و ڕەنجدان بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند بوون. بێگومان لە هەمووکەسێک زیاتر ئێمە شەڕ، مردن و هەموو جۆرە زوڵمێک دەناسین و دەزانین. گەلی کورد ئەمە باش دەزانێت بەڵام ئیدی دەبێت ئەمڕۆ خوشک-برایەتی بونیاتن بنرێت. دەبێت ئەمە باش تێبگەین. سەردەمێکە هەمووکەسێک قازانج دەکات، کۆمەڵگە زیاتر دیموکراتیک دەبێت و سیستەم و دەوڵەت لە بەرانبەر دیموکراسی زیاتر هەستیار دەبن. بە حەقیقەتی خۆمان باوەڕ دەکەین، حەقیقەتی ئێمە لە ناو کۆمەڵگەی مێژووییدا کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسییە. گەلەکەمانیش ئەمە بە ژیانی خۆی دەزانێت. دیسان دەمانەوێت بڵێین ئامادەین هەرچی لە دەستی ئێمە بێت ئەنجامی بدەین و لە ڕیزەکانی پێشەوەدا ڕۆڵی خۆمان بگێڕین و بە ڕێز و شکۆوە سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەین."