دووەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان بەرەوە کەناراوەکانی سووریا بەڕێکەوت
کاروانی دووەمی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەنارەواکانی سووریا کە لە لایەن گەلی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە کۆکراونەتەوە، لە قامیشلۆوە بەرەو ناوچە کەناراوەکانی سووریا بەڕێکەوت.
کاروانی دووەمی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەنارەواکانی سووریا کە لە لایەن گەلی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە کۆکراونەتەوە، لە قامیشلۆوە بەرەو ناوچە کەناراوەکانی سووریا بەڕێکەوت.
مانگی سوری کورد دوێنێ ڕایگەیاند کاروانی دووەمی هاوکارییە مرۆییەکان ئامادەیە و لە قامیشلۆوە دەڕوات بۆ ناوچە کەناراوەکانی سووریا.
لە دووەم کاروانی هاوکارییەکاندا، نزیکەی ١٤ هەزار کارتۆن خۆراک، پێداویستی تەندرووستی و ئارد لە خۆدەگرێت، ئەم بەیانییە لە قامیشلۆوە بەرەو ناچە کەناراوەکان (عەلەوییەکان) بەڕێکەوت.
لە دوای کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە لایەن هەتەشەوە، ئەمە دووەم کاروانی هاوکاریی مرۆییە لە لایەن هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕەوانەی ناوچە کەناراوەکانی سووریا دەکرێت.
کاروانی یەکەم کە ١٠ هەزار کارتۆن خۆراک و پێداویستی تەندرووستی لە خۆگرتبوو، لە ١٧ی ئادارەوە ڕەوانەی ناوچە کەناراوەکان کرا و بەسەر قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکاندا دابەشکرا.
ئەم هاوکارییانە لە کاتێکدایە، لە کۆتای دیداری بنەماڵەکەیدا لە ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ بە عومەر ئۆجالانی برازای ڕاگەیاندبوو، ئەوەی بەسەر عەلوییە نوسەیرییەکاندا هێندراوە کۆمەڵکووژییە و جێگەی قبوڵ کردن نییە.