شانۆکارێک لە سوەیدا: هونەری ڕۆژئاوا دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ سووریا
شانۆکار لە سوەیدا، فادیا ترابی دەڵێت هونەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانێت لە سووریا ببێتە نمونە و گوتی: "هونەر شوناس و پەیامی کۆمەڵگەیە."
شانۆکار لە سوەیدا، فادیا ترابی دەڵێت هونەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانێت لە سووریا ببێتە نمونە و گوتی: "هونەر شوناس و پەیامی کۆمەڵگەیە."
بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک پاراستنی شوناس لە نان و ئاو گرنگترە، هەربۆیە لە پاراستنی شوناسدا ڕۆڵی سەرەکی دەکەوێتە ئەستۆی تێکۆشانی کەلتوور و هونەر. گەلی سوەیدا گرنگی بە کەلتوور و هونەری گەلی دروز دەدەن و بۆ خۆیان ئەو تێکۆشانانەی پەیوەست بە کەلتوور و هونەرییانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێن، بنەمایەک وەردەگرن. فادیا ترابی شانۆکارێکە لە سوەیدا، بۆ ئاژانسەکەمان باسی کەلتوور و هونەری سوەیدای کرد.
لە سوەیدا لە کەلتوور و هونەردا ژنان پێشەنگن
فادیا ترابی لەسەر هەوڵدانەکان بۆ پێشکەوتنی کەلتوور و هونەر لە سوەیدا گوتی: "کاتێک بەشداری فیستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ بووم، بینم کەلتوور و هونەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نزیکە لە کەلتوور و هونەری سوەیداوە. بە ڕاستی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر بە هێزن و هەمیشە بۆ کەلتوور و ڕۆشنبیری ئامادەن. لە سوەیدا ژنان بە ڕۆڵیکی زۆر مەزن جێی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی کۆمەلگە دەگرن. ئەو شتەی وەک نمونەیەک وەرمگرت، ژنان لە ڕۆژئاوا ژنان خۆیان کردوە بە خاوەنی شوناس و خۆیان ناساندوە. هەروەها لە سووریا پێویستە ژن، تەواوی ژنانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک نمونەیەک بۆخۆی وەربگرێت. ژنان لەم هەرێمە دەیانەوێت هەمووکات دەرگای پێشکەوتن بکەنەوە. کاتێک لە نزیکەوە ئەم هەرێمەم ناسی، زانیم ژنانی ئێمەش دەیانەوێت وەک ژنانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان پێشبخەن."
لە ڕۆژئاوا بە هونەر ژیان دەئافرێنرێتەوە
فادیا ترابی ئاماژەی بەوەدا سیستەمی بەڕێوەبەری دامەزراوە کەلتوور و هونەرییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگە دەدات کەلتوور و هونەر پێشبکەوێت و گوتی: "بەو هونەری پێشکەش دەکرێت و پێشدەکەوێت، ژنان دەئافرێنرێتەوە. ئەوەی کە سەرنجی ڕاکێشام ئەو جل و بەرگانەیە کە هەمووکات ژنان و پیاوان لە بەری دەکەن. چونکە زۆر پەیوەستی کەلتووری خۆیانن و نایانەوێت کە کەلتووری ئەوان تێکبدات."
'هونەر بە ژن جوان دەبێت'
فەدیا ترابی لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی دا بە گرنگی کەلتوور و هونەر بۆ تەواو ژنان و وگوتی: "ئەو کەسێتییەی دەتوانێت ببێتە دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵگە ژنە. چەندە لە گۆڕەپانی کەلتوور و هونەردا جێ بگرێت ئەوەندە کۆمەڵگە پێشدەکەوێت. لە ڕێگەی کەلتوور و هونەرەوە ژنان دەتوانن لە بەرانبەر هەموو جۆرە توندوتیژیییەک بوەستنەوە. هەمیشە دەڵێین بۆچی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جوانییەک هەیە، وەڵامەکەش ژن و هونەرە. ئەمەش لە سوەیدا وەهایە. تاوەکو بتوانین ژنان بە هێز دەکەین و مافەکانمان دەپارێزین. چونکە هونەر شوناس و پەیامی کۆمەڵگەیە."
بانگەوازی یەکگرتنی ژنان لە کەلتوور و هونەردا
لە کۆتایی قسەکانییدا فەدیا ترابی گوتی: "کەلتوور لە هەموو ساتێکی ژیاندا هەیە. هیوادارم کە هەموو پێکهاتەکان لە سووریا، بەتایبەتی ژنان، یەکگرتنمان بە هێز بکەین و پێکەوە سووریایەکی ڕازاوە بە هونەرەوە بونیات بنێین. بۆ هەموو گەلان دەڵێم با هەمووکەس خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و خۆی لە لایەنی هونەرەوە پێشبخات."