ڕەمەزان کاراتاش دوای ٣٢ ساڵ زیندانیکردن ئازاد کرا
ڕەمەزان کاراتاش کە لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵای ئەرگەلی کۆنیا زیندانی کرابوو، دوای ٣٢ ساڵ ئازاد کرا.
ڕەمەزان کاراتاش کە لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵای ئەرگەلی کۆنیا زیندانی کرابوو، دوای ٣٢ ساڵ ئازاد کرا.
ڕەمەزان کاراتاش لە ساڵی ١٩٩٣دا دەستگیرکرا و پەیوەست بەو دۆسییەی لەسەری گیرابوو، بە زیندانیکردنی هەتاهەتای حوکم درا.
ڕەمەزان کاراتاش لە ماوەی ٣٢ ساڵەی کاتی زینداکردنییدا گواستراوەتەوە بۆ چەندین گرتووخانە و لە گرتووخانەکانی ئەرزڕوم، ترابزۆن، موش، ئەستەنبوڵ، بالکەسیر و کۆنیا ڕاگیراوە، ناوبراو کۆتا سێ ساڵی کاتی زیندانیکردنی لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵای ئەرگەلی کۆنیا بەسەربرد.
هاوشێوەی چەندین زیندانی دیکە، بە پاساوی ئەوەی ڕەمەزان کاراتاش سەپاندنی "پەشیمانی" ڕەتکردبووەوە، بۆ چوارجار کاتی بەردانی لە لایەن دەستەی ئیداری و چاودێری گرتووخانەوە دواخرابوو.
دواجار داوی تەمەنێک لە زیندانیکردن (٣٢)ساڵ، کاراتاش بەردرا و بەرەوو ناوچەی پانۆسی ئاگری زێندی خۆی بەڕێکەوت.