دەم پارتی پەیوەست بە ڕۆژڤی 'بانگەوازی ٢٧ی شوبات' کۆدەبێتەوە

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (مەیەکەی دەم پارتی) بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕووداوەکانی پەیوەست بە بابەتەکەوە کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی گشتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە ناوەندی گشتی پارتەکە ئەنجام دەدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و کۆبوونەوەی گەل و چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و ڕێخکراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،  دوای بانگەوازەکە دەکرێت.

هەروەها سەردانەکانی و دیدارەکانی دەم پارتی لە وڵاتانی ئەورووپا، ڕووسیا و چەندین وڵاتی دیکە، ئەنجامی ئەو سەردانانە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

لە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکەدا، ناوەڕۆکی دیدار بنەماڵەکان لە ئیمرالێ بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئەنجام درا هەیە.

لە ڕۆژی ١٠ی نیسان ئەندامانی شاندنی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئوندەر لەگەڵ سەرۆکی گشتی ئاکەپە و سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆگان کۆبوونەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش یەکێکە لە خاڵەکانی کۆبوونەوەکە.