جارێکی دیکە ١١ هەرێم لە شڕناخ قەدەغەکرانەوە
پارێزگاری شڕناخ جارێکی دیکە قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە ١١ هەرێمی نێوان چیاکانی جودی و گاباردا ڕاگەیاند.
پارێزگاری شڕناخ جارێکی دیکە قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە ١١ هەرێمی نێوان چیاکانی جودی و گاباردا ڕاگەیاند.
پارێزگاری شڕناخ ١١ هەرێمی وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەتی کاتی" ڕاگەیاند و هاتووچۆیی لەو هەرێمانە قەدەغەکرد، کە چیاکانی جودی و گاباریش دەگرێتەوە. هەرێمە قەدەغەکراوەکان گرێدراوی ناوەندی شڕناخ و ناوچەکانی جزیرە، سلۆپی، باسا، قلەبان و ئەلکێن.
هەرێمە قەدەغەکراوەکان بریتین لە: "هەرێمی باستا، چیاکانی جودی، گابار، قەڵای مەمێ، کوڕت، بەرێدەریا، مەهری، تەختێڕەش، کاتۆ ژیرکا، کاتۆ مارمونیس و هەرێمی دولێ."
بڕیاری قەدەغەکردنەکە لە ١٢ی نیسانەوە دەستپێدەکات و تا ٢٦ی نیسان بەردەوام دەبێت. شایەنی باسە ئەو هەرێمانەی کە تاڵانکاری ژینگەییان تێدا ئەنجام دەدرێت، بە ساڵان هاتوچۆی قەدەغەکردنیان تێدا جێبەجێ دەکرێت.