بە دیمەن

جەمال ئامەد: کۆنگرەکە سەرەتای قۆناغێکی تێکۆشانی مێژوویی نوێیە

لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، جەمال ئامەد ڕایگەیاند ئەم کۆنگرەیە کۆتایی قۆناغێک، وە سەرەتای قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی مێژووییە، گوتی: "ئەمە هەم کۆتایی‌هاتنە، هەم سەرلەنوێ بنیاتنانەوەیە".

١٢ هەمین کۆنگرەی نائاسایی پەکەکە لەنێوان ٥_٧ی ئایار لە دوو گۆڕەپای جیاواز لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوکاتی یەکتر بەڕێوەچوو، بە بڕیاری گرنگ کۆتایی هات. لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، جەمال ئامەد ڕایگەیاند ئەو بڕیارانەی دراون، سەرەتای قۆناغێکی نوێیە بۆ پەکەکە. وتەکانی جەمال ئامەد بەم جۆرەیە:

"وەک ڕێبەر ئاپۆش دەستنیشانی کرد، چەندێک گفتوگۆ بکەین، ئەوەندە پرۆسەکە پێش دەخەین. هەڤاڵانیش دووپاتیان کردەوە، لەگەڵ کۆتایی‌هاتنی قۆناغی مێژوویی تێکۆشانی ٥٢ ساڵە، ئەوەندەش سەرەتای قۆناغێکی نوێی تێکۆشانە. سەرکەوتنیشی دەگەڕێتەوە بۆ بنیاتنانی ئەم دیالەکتیکە. پێویستە مرۆڤ باش لەم دیالەکتیکە تێ بگات، بەم پێیە وردببێتەوە و ڕێبازی ڕێکخستنی بهێنێتە ئاراوە. ئەمە ئەرک و بەرپرسیارێتیی سەرەکییمانە.

ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی دەسپێکی پەکەکە گوتی، سەرهەڵدانی هۆشمەندیی و دڵ بوو. هەر بەڕاستییش وەها بوو. ئێمە بە پەکەکە پەیدابووین. وەک نەتەوە، وەک گەل و کەس، ئێمە لەگەڵ ئەم مێژووەدا پەیدابووین. ئێستە ڕێبەر ئاپۆ بە خۆپاراستنی گەلی کوردستان و لەسەر بناغەی ئازادیی گەلانی هەرێمەکە، ئەم مێژووییەی ئێستە دەگەیەنێت بە قۆناغێکی نوێ. ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی لە شۆڕشی کوردستان، شۆڕشێکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتییدا.  

پەکەکە نکۆڵیکردن لە کوردی کۆتایی پێ هێنا، بەڵام نەیتوانی ئازادی مسۆگەر بکات. ئەمەش بۆ ئێمە بووە بابەتی سەرەکی ڕەخنەدان. بە ئازادی گەلی کوردستان، ئازادی تەواوی مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتەپێشمان، ئەمەش لەم کۆنگرەیەدا بووەتە سەرەتایەکی مێژوویی. واتە ئەم کۆنگرەیە بۆ دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێی تێکۆشان، هێندەی کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە، گرنگییەکی مێژوویی هەیە.

ڕێبەر ئاپۆ گوتی، سەدەی ٢١، سەدەی ژنە. بەم کۆنگرەیە، ڕێبەر ئاپۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیی ئەوەمان پێ دەبەخشێت کە ئەم سەدەیە بگۆڕین بۆ شۆڕشی ژنان. واتە، پەکەکە تا جێگەیەک توانی ئەمە بکات. بەڵام لێرە بەدوا، ئێمە بە کەرەستە و ڕێبازی جیاوازتری تێکۆشان، شۆڕشی هەرێمەکە و جیهان دەگرینەبەر. سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە شۆڕشێکی مرۆڤایەتی کردووەتە ئامانجی هەموومان".