هاوسەرۆکانی دەبەپە و دەم پارتی بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەی قەیتان و ئاڵتون بوون

مەراسیمی یادکردنەوەی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە توزلوچایەر لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە، مەراسیمەکە لە ماڵی ڕەزا ئاڵتون بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەل بەشداری مەراسیمەکە بوون.

سەردانیکەران لەلایەن خوشکی گەورەی ڕەزا ئاڵتون بەزار یەڵدرم، خوشکەکانی تری نورحەیات ئاڵتون و سۆنگول بولوت پێشوازییان لێ کرا. خەڵکێکی بەرچاو سەردانی مەراسیمەکەیان کرد.