جان پۆڵات: دەبێت دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاو بنێت
هاوسەرۆکی (مەد توهاد-فەد) کەرەم جان پۆڵات ئاماژەی بەوەدا دەبێت دەوڵەت وەڵامی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بداتەوە و هەنگاو بنێت.
هاوسەرۆکی (مەد توهاد-فەد) کەرەم جان پۆڵات ئاماژەی بەوەدا دەبێت دەوڵەت وەڵامی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بداتەوە و هەنگاو بنێت.
بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتییەوە ڕاگەیاندرا، بووە بە ڕۆژەڤی سەرەکی تورکیا و هەرێمەکە. پشتگیریکردن لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، بەڵام دەوڵەت و دەسەڵاتداری تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێكی ڕوونیان نەناوە.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتیوانی یاسایی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیانی مێد(MED- TUHAD FED) کەرەم جان پۆڵات بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
'پڕۆسەکە بە یەک لایەنییەوە بەڕێوەناچێت'
کەرەم جان پۆڵات ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ پێشتر ڕاگەیاندراوێكی بوێرانەی دا، بە تایبەت لە پڕۆسەی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا. بەداخەوە ئەم پڕۆسەیە تێکدرا. ئەم بانگەوازەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا کردی خاوەن دیدگایەکە هەم کوردستان، هەم تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پەیوەندیدار دەکات و لەم قەیرانانە ڕزگاری دەکات. ئەم بانگەوازە هیوایەکی مەزنی بە کۆمەڵگە بەخشی. یەکێک لە ئامانجەکانی تێکۆشانمان بەدی هێنانی ئاشتییە و وتی: "دەوڵەت لە پڕۆسەی چارەسەری سەرەتاوە هەنگاوێكی ئەرێنی نەناوە. لە زیندانی کرد بە پێشێلکردنی یاسایی بە چەندین نایاسایی ڕووبەڕووی بووینەوە. لەگەڵ ئەمەشدا لە لایەن کوردەوە دوای ١٢ساڵ لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا هەنگاوێكی زۆر گرنگ نرا. ئەمە بانگەوازێكی زۆر هێژایە. بەداخەوە دوو مانگ بەسەر بانگەوازەکە تێدەپەڕێت هێشتا دەوڵەت هەنگاوێكی نەناوە. بە هەنگاوی هەردوو لا پێشکەوتن دەبێت. لەبەر هۆکارەکانی پێشوو گەلی کورد متمانەی بە دەوڵەت نییە و گومانی هەیە. دەبێت دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاو بنێت. مەرجی پێویستی هەنگاونان ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالانە. دەبێت بە ڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت و ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەببات. تاوەکو لە هەر دوو لایەنەوە ئەم هەنگاوە نەنرێت، بە فیداکاری یەک لایەنی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەناچێت."
'لە ناو دەوڵەتدا لایەنی شەڕخواز بوونی هەیە'
جان پۆڵات ئاماژەی بەوەدا لە ناو دەوڵەتدا هێز و لایەنێک هەیە خاوەندارێتی لە شەڕ دەکات و گوتی: "ئەم لایەنە بەرژەوندی لە شەڕ و وێرانکارییدا هەیە. دەبێت ئیدی هەموومان لایەنگری ئاشتیی بین. کاتێک ئاشتی بە دی هات هەم دەوڵەت هەم گەل قازانج دەکات، بەڵام بەداخەوە لە ناو دەوڵەتدا لایەنێک هەیە لایەنگری درێژە پێدانی شەڕە. بە تێڕوانینی ئێمە دەبێت تورکیا خۆی لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین دووربگرێت. بۆ ئەمەش بێگومان دەبێت لەگەڵ کوردان لەسەر مێزێکی ڕوون و بۆ پرسی کورد چارەسەرێکی دیموکراتیک پەیدا بکات. دەبێت مافی کوردان لەسەر زەمینەیەکی یاسایی چارەسەر بکرێن."
'دەبێت دەستبەجێ ئازادی جەستەیی بەڕیز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت'
لە کۆتایی قسەکانییشدا کەرەم جان پۆڵات ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەرێنی ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەبچێت دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و گوتی: "دەوڵەت خۆی ئەمە قبوڵ دەکات کە بەڕێز ئۆجالان سەرۆکی دامەزرێنەرە و ئەمەش بەیان دەکات. ئەگەر بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت و ئەم پڕۆسەیە لە دەرۆ بەڕێوەببات هەمووکەسێک قازانج دەکات. دەوڵەت بە ڕێز ئۆجالان بە موخاتبی فەرمی دەبینی و دانوستانی لەگەڵ دەکات. نابێت مرۆڤێکی بەمجۆرە لە زیندان بمێنێتەوە. دەبێت دەستبەجی بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت."