دەم پارتی کۆبوونەوەکانی لە ڕوسیا کۆتایی پێ هێنا
دەم پارتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسان و ڕێکخراوەکانی ڕوسیا کۆتایی پێ هێنا.
دەم پارتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسان و ڕێکخراوەکانی ڕوسیا کۆتایی پێ هێنا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی لەم بارەیەوە گوتی: "شاندەکەمان کە پێکدەهات لە هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەبرو گونای، جێگری هاوسەرۆکانی دەستەی ئیدارە خۆجێیە دیموکراتیکەکان، محەمەد ڕوشتو تریاکی، هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی ئابووری، ساروخان ئۆلوچ، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت، لە ڕوسیا کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا".
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، شاندەکە دوا جار بە پێشەنگایەتی ئینیستیوتی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە ئەکادیمیای زانستەکانی ڕوسیا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پسپۆڕ و ئەکادیمیستەکان ئەنجامدا.
دووپاتکرایەوە، لە کۆبوونەوەکاندا پێشهاتەکانی تورکیا و هەرێمەکە، پەیوەندییەکانی ڕوسیا و تورکیا، بابەتەکانی ناسنامەی ئیتنیکی و ئایینی لە چوارچێوەی داینامیکی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵسەنگێندرا.
هەروەها پێشنیارەکانی دەم پارتی بۆ چارەسەری ئەم پرسانە بۆ بەشداربووان ئاشکرا کرا.
دووپاتکرایەوە، شاندەکە چووەتە سەردانی ئینیستیوتی لێکۆڵینەوەی کوردی و دەربارەی کارەکانی ئینیستیوتەکە زانیارییان وەرگرت.