لە یۆنان و کۆلۆمبیا گفتوگۆیی بەرگرینامەی 'سۆسۆلۆژیای ئازادی' کرا

بەرگی 'سۆسۆلۆژیای ئازادی' لە بەرگریمانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە چەند چالاکییەک لە شاری هانیای یۆنان و چەند شارێکی کۆڵۆمبیا بە چەند سیمینار و چالاکییەک گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە چالاکییەکی مەعریفییدا لە شاری هانا، ئەدەمە (ADM) و دەستپێشخەری نێونەتەوەیی دەربارەی بەرگی 'سۆسۆلۆژیای ئازادی' بەرگرینامەی ڕێبەر ئاپۆ سیمینار و چالاکییان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا جۆن هالۆی لەسەر پلاتفۆرمی زووم بەشداربوو پێشەکییەکی دەربارەی سۆسۆلۆژیای ئازادی پێشکەش کرد، لە چالاکییەکاندا چەندین کەس بەشداری بوون.

لە چالاکییەکەدا لەسەر پێویستییەکانی پەرەپێدانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و نزیکایەتییە نوێیەکانی تەڤگەرە دیموکراتیکەکان تاوتوێ کرا. بەشداربووان سەبارەت بە بەرگرینامەکە بۆچوونی خۆیان دەربڕی و باسی گرنگی بەدیهێنانی هەرێمی و پێویستی کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگە کرد.

هەروەها لە شارەکانی بۆگۆتا و مانیزالەسی کۆلۆمبیاش دەربارەی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە ئیلهام دەبەخشێت تاوتوێ کرا.

لە شاری بۆگۆتا بە بەشداری گەنجان و منداڵان و گەورەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا. لەوێ خواردن ئامادەکرا و پاشان بەرگرینامەی 'سۆسۆلۆژیای ئازادی' هەندێک بەشی خوێندرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر بونیاتنانی جیهانێکی نوێ قسەکرا.

لە شاری مانیزالەسی لەسەر نوسینەکانی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی هونەری ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا ژیانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەلی کورد ناسێنرا. هونەرمەندانی ناوخۆی بە وێنەیەک کە لەسەر دیوار کێشراوە لەسەر نوسراوە 'ڕێگەی گەنجان ڕێگەی ئازادییە' پشتگیری خۆیان دەربڕی.