٢ زیندانی دیکە پاش ٣٢ ساڵ زیندان ئازاد کران
ئەحمەد باشبۆگا و شاکر ئاکورت کە لە ئانتاڵیا زیندانی بوون، پاش ٣٢ ساڵ زیندان ئازاد کران.
ئەحمەد باشبۆگا و شاکر ئاکورت کە لە ئانتاڵیا زیندانی بوون، پاش ٣٢ ساڵ زیندان ئازاد کران.
ئەحمەد باشبۆگا و شاکر ئاکورت پاش ٣٢ ساڵ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئانتالیا ئازاد کران. باشبۆگا و ئاکورت لە ساڵی ١٩٩٣بە تۆمەتی " تێکدانی یەکپارچەیی دەوڵەت و ئەندامێتی ڕێکخستن" دەستبەسەر و سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێندرا. ئەمڕۆ هەردوو زیندانی پاش ٣٢ ساڵ لە زیندانی کردنیان ئازاد کران. باشبۆگا و ئاکورت لە بەردەم زیندانی ئانتاڵیا لەلایەن کەسوکاریان و ئەندامانی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای-دەر) پێشوازییان لێکرا.
باشبۆگا و ئاکورت لە لایەک خۆشحاڵ بوون بە ئازادبوونیان و لەلایەک دڵتەنگی هەڤاڵانی زیندانیان بوون و ڕایانگەیاند کە پشتگیری لە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی" ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. باشبۆگا و ئاکورت هیوایان خواست هەموو هەڤاڵانی زیندانیکراویان ئازاد بکرێن.
پاشان باشبۆگا بەرەو مانیسا و ئاکورت بەرەو ئێلح لە گەڵ بنەماڵەکانیان بەڕێ کەوتن.