ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دایکە ئوەیش و شەهیدانی بەنداوەکەیان بە بیرهێنایەوە
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دایکی ڕێبەر ئاپۆ، ئوەیش ئۆجالان و شەهیدانی بەنداوەکەیان بە بیرهێنایەوە.
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دایکی ڕێبەر ئاپۆ، ئوەیش ئۆجالان و شەهیدانی بەنداوەکەیان بە بیرهێنایەوە.
لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی پاراستنی بەنداوی تشرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە شێوەی گرووپی بە نۆرە ئێشکگری دەگرن.
ئێشکگران ئەمڕۆ بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی، دایکی ڕێبەر ئاپۆ ئوەیش ئۆجالان و شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرنیان بە بیرهێنایەوە.
ئێشکگران نوێژی هەینیان لەسەر بەنداوەکە کرد و نزایان کرد ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی سووریا بە دی بێت.
هەر لە چالاکییەکانیاندا ئێشکگران بە ئەنجامدانی چالاکی هونەری و شانۆییەوە جۆشییان دا بە رۆژەکەیان.
ئێشکگران ئاماژەیان بەوەدا بە بڕیارەوە لە بەرخۆدانی پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن.