شەهید عەبدولڕەحمان عومەر لە کۆبانی بەخاک سپێردرا
گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی شکۆمەندی جەماوەری تەرمی عەبدولرەحمان عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەخاک سپارد.
گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی شکۆمەندی جەماوەری تەرمی عەبدولرەحمان عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەخاک سپارد.
بەسەدان کەس لە گەلی کانتۆنی فورات، ئەندامانی لایەن و ڕێکخراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی هاتووچۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری شکۆمەند تەرمی عەبدولڕەحمان عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ لە کۆبانێ بە هۆی راوەستانی دڵیەوە شەهید بوو، ئەمڕۆش لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی باشووری کۆبانێ بە خاک سپارد.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆیادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. ئەمیرا ئەحمەد، بەناوی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کانتۆنی فوراتەوە قسەی کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی بە بەردەوامیدانی ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.
ئەمیرا ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، چەندە باسی شەهیدان بکەین، ناتوانین هەموو رەنج و تێکۆشانیان باس بکەین و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "شەهید عەبدولڕەحمان لە عەفرین تێکۆشانی کردووە، قەد دەستی لە بەرخۆدان نەکێشاوە و کاتێک هاتە کۆبانێ، لێرەش بەردەوامی پێداوە، شەهید عەبدولڕەحمان سات بە سات لە بەرخۆدان و تێکۆشاندا بووە."
هەروەها بەناوی کۆمیتەی پەروەردەی ئاکادیمیای شەهید ئەمگیهان جودی کانتۆنی فوراتەوە ئەحمەد موسا وتی: "تا کۆتایی شوێنکەوتووی شەهیدەکانمانین و تۆڵەی خوێنی شەهیدانمان دەکەینەوە.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکە کرا.
دواتر تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشمی "شەهیدان نامرن" بە خاک سپێردرا.