دایکە ئوەیش لەسەر مەزاری خۆی لە ئامارا یاد کرایەوە

دایکی ڕێبەر ئاپۆ، ئوەیش ئۆجالان لە ٣٢هەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا لەسەر مەزارەکەی لە ئامارا بە دانانی گوڵ یادکرایەوە.

یادی دایکە ئوەیش

دایکە ئۆەیش لە ٣٢هەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا لەسەر گۆڕەکەی لە گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا یادکرایەوە و گوترا: "دایکە ئوەیش لە دژی پیاوسالاری تێکۆشا."

جگە لە ئەندامانی بنەماڵەی دایکە ئوەیش، لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سیاسەتمەدار، بەڕێوەبەرانی کاتدیر، ئایشە چیچەکی خوشکی عەلی چیچەک کە لە زیندانی ئامەد شەهید بوو و چەندین کەسی دیکە بەشداری یادکردنەوەکە بوون.

هاوسەرۆکی ڕحای دەم پارتی سەما ئایشەئۆغلو لە یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و گوتی: "دایکە ئوەیش لە دژی سیستەمی پیاوسالاری تێکۆشانی کردوو و بووە پێشەنگەی ژیانەوەی ژیانی ئازاد."

لە دایکانی ئاشتی فاتمە ئاکتاش و عەدالەت چای، چالاکوانی تەژەئا عادلە فیدانیش بە ڕیزەوە یادی ئوەیشیان کردەوە. بەشداربووان گوڵیان لەسەر مەزاری دایکە ئوەیش دانا و پاشان سەردانی ئەو خانووەیان کرد کە ڕێبەر ئاپۆیی تێیدا لە دایک بووە.