سری سورەیا ئۆندەر: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو

سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆککۆماردا لێدوانێکی کورتی دا و گوتی: "کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو، ئێستا هیوامان زیاترە."

شاندی ئیمراڵی

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆوە، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماری کاتژمێر و ٢٥ خولەکی خایاند.

ئەندامی شاندەکە سری سورەیا ئۆندەر دوای کۆبوونەوەکە لێدوانێکی داو و گوتی: "کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو. لە ئێستادا هیوامان زیاترە. لەم بابەتە پێگەی سەرۆککۆمار گرنگ و کاریگەرە. خواستمان پێكهێنانی ئاشتییە."

هەر لە بارەی دەرنجام کۆبوونەوەکەوە، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندەکە گوتی: "کۆبوونەوەیەکی باش بوو. پرۆسەکە باش بەرەوپێشدەچێت."

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری دواتردا پەیوەست بە کۆبوونەوەکەوە دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بڵاوبکاتەوە.