ژنان ناڕەزایەتییان لە دژی دەستبەکاربوونی ئەبو شەقرای چەتە دەربڕی

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چەندین شار ناڕەزایەتیییان دژ بە فەرمانی دەستبەکاربوونی چەتە ئەبو شەقرا لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە دەربڕی.

ناڕەزایەتی گەل بە گشتی و  بە تایبەت ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرانبەر بڕیاری دەسەڵاتی دیمەشق بەردەوامە کە فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ چەتە حاتەم ئەبو شەقرا وەک فەرماندەی لیوای ٦٨ دەرکردووە.

چەتەیەک بە ناوی ئەبو شەقرا کە سەرۆکی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە وەک فەرماندەی لیوای ٦٨ لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە ئەرکدار کرا.. چەتە ئەبو شەقرا چەندین تاوانی دژ بە ژنان و منداڵانی ئێزدی ئەنجام داوە، هەروەها تاوانبارە بە تیرۆرکردنی سەرۆکی گشتی پارتی سووریای ئایندە، هەڤرین خەلەف و شۆفێرەکەی فەرهاد ڕەمەزان.

لە چەندین شار ناڕەزایەتی لە دژی فەرمانەکە

کۆنگرە ستار ئەم بڕیارەی بە توندی شەرمەزار کرد و وەک "هەنگاوێکی دووژمنانە" لە دژی پێکهاتەکانی هەرێمەکە دایناوە.

کۆنگرەی ستار سەبارەت بە بابەتەکە لە ناوەندی کولتووری و هونەری محەمەد شێخۆی قامیشلۆ بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان و کەسایەتییە سیاسییەکان و کۆمەڵگەییەکان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی کۆنگرەی ستار گوڵستان گولۆەوە خوێندرایەوە.

بە دەیان چالاکوان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان بە سەرپەرەشتی سوعاد موستەفا دایکی هەڤرین خەڵەف، لە دژی بڕیاری دەسەڵاتداری دیمەشق بەشداری چالاکییەکە بوون. چالاکییەکە لە لایەن ئەنجوومەنی ژنانی پارتی سووریای ئایندەەوە لە بەردەم ناوەندی پارتەکە لە شاری قامیشلۆ ڕێکخرا.

لە چالاکییەکەدا وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی قامیشلۆ وەلیدە حەسەن ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و بڕیارەکەی شەرمەزار کرد و بڕیارەکەی بە بڕیارێکی ناپەسەند دانا و جەختی لەوەکردەوە ڕۆڵدارکردنی  کەسێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا تاوانبارە، دووژمنایەتی پرنسیپەکانی دادپەروەری و شکۆیی مرۆڤایەتیییە و هێرشە لە دژی خواستەکانی گەلانی سووریا و ژنانی ئازاد.

لە عەین عیساش ڕاگەیاندراوێک لە لایەن بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری شارەکەوە ڕوقیە محەمەد خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆڵپێدان و دەستبەکاربوونی چەتەکانی وەک ئەبو عەمشە و سەیف بولادح ئەبو بکر لە ناو هێزە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشقدا شەرمەزاکرد.

یەکێتی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە ڕاگەیاندراوێکی دا و بڕیاری دەسەڵاتداری دیمەشقی بۆ ئەرکدارکردنی چەتە ئەبو حاتەم شەقرا بۆ فەرماندەی هێزە سەربازییەکان، شەرمەزار کرد.

ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم بینای یەکێتیەکە لە قامیشلۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک چالاکوان خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە چەتە ئەبو شەقرا دەستی لە تاوانی کوشتن، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان و داگیرکردنی ماڵ و موڵک هەیە و هەروەها پشتگیری داعشی کردوە. مافناسان ئەم بڕیارەیان وەک "پێشێڵکردنێکی جدی یاسایی نێونەتەوەیی و تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی" باسکرد.

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ئەم بڕیارەیان شەرمەزار کرد و گوترا: "ئەم بڕیارە بێڕیزییەکی ئاشکرایە لە بەرانبەر خوێنی شەهیدان، پێشێڵکردنی شكۆی ژنانی سووریایە و پێشێلکردنی بەهاکانی دادپەروەری و ئاشتییە."