ئیهەدە لە دژی دەستبەسەکردنی ئەندامەکانیان وەستایەوە

لقی ئەستەنبوڵی ئیهەدە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرکردنی ئەندامەکانیان نیشان دا.

دوای ئەوەی ئەندامانی ئیهەدە نیهاد گۆکتاش و هولیا گەرچەک لە لایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکران، لقی ئەستەنبوڵی ئیهەدە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرکردنی ئەندامەکانیان نیشان دا.

لە ڕاگەیاندروەکەدا ئاماژەکرا بەوەی پشتگیرکردنی زیندانیان تاوان نییە و هەڵوێستێکی مرۆڤایەتییانەیە. ئاماژەش بەوەکرا ئەندامەکانیان بە بانگەشەی 'پشتگیری دارایی ڕێکخستن' دەستبەسەرکراون، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو پارەیە تەنها بۆ پشتیوانیکردنی زیندانییەکان نێردراوە بۆ گرتووخانەکان.

ئاماژەش بەوەکراوە ئەو ئەندامانەی ئیهەدە کە دەستبەسەرکراون نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

لە کۆتاییدا داوکرا هەموو ئەوکەسانە بەربدرێن کە بە هەمان پاساو دەستبەسەرکراون.