سەرۆکی گشتی جەهەپە سەردانی دەم پارتی کرد
سەرۆکی گشتی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل، سەردانی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری کرد.
سەرۆکی گشتی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل، سەردانی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری کرد.
سەرۆکی گشتی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری، سەردانی ناوەندی گشتی دەم پارتی کرد. جێگرانی سەرۆک و سکرتێری گشتی جەهەپەش لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون.
شاندەکەی جەهەپە لەلایەن محەمەد ڕوشتو تریاکی و ئۆزلەم گوندوز پێشوازیان لێ کرا.
سەردانەکە لەسەر داوای جەهەپە ئەنجامدرا و بڕیار وایە قسە لەسەر هەڵبژاردنە هەرێمییەکان بکرێت.
بڕیار وایە دوای کۆبوونەوەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ببەسترێت.