سی پی جەی بۆ دەوڵەتی تورك: ئێدی سەركوتكردنی رۆژنانووسانی كورد بەسە
كۆمیتەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان "سی پی جەی" داوای لە دەوڵەتی تورك کرد، رۆژنامەوانە دەستگیركراوەكان ئازاد بكات و كۆتایی بەلێپرسینەوەی شاراوە و سەركوتكارییەكان بهێنێت.
كۆمیتەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان "سی پی جەی" داوای لە دەوڵەتی تورك کرد، رۆژنامەوانە دەستگیركراوەكان ئازاد بكات و كۆتایی بەلێپرسینەوەی شاراوە و سەركوتكارییەكان بهێنێت.
کۆمیتەى داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) کە بارەگاکەى لە ئەمریکادایە، لەسەر دەستگیركردنی ١١ رۆژنامەوان، كە دوێنی ٢٥ی تەشرینی یەكەم لە ژمارەیەك ەشاری باكوری كوردستان و توركیادا بە هەڵكۆتانە سەر ماڵەكانیان دەستگیركرابوون، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند؛ ئەو رۆژنامەنووسانە دەستگیركراون ئازاد بكەن.
گوڵناز سەعید بەرێوەبەری بەرنامەی ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپای "سی پی جەی" رایگەیاند؛ لەچوارچێوەی لێپرسینە شاراوەكان و لەسەر فەرمانی دادگا و بەرپرسانی تورك، جارێكی تر ژمارەیەك رۆژنامەوان لە ئازادی بێ بەشكران.
سی پی جەی ئاماژەی بەو رۆژنامەوانە کوردانە کردەوە، کە لە مانگی حوزەیران دا دەستگیركرابوون و دیار نییە تاوانیان چییە و رایگەیاند؛ "دەبێت بەرپرسانی تورك بەپەلە رۆژنامەوانان ئازاد بكەن، ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتوون رادەست بكرێنەوە و ئیدی دەبێت کۆتایی بە بەتاوانی بێ بنەما بهێنن، کە ئەو پاساوە بێ بنەمایانە بۆ بەسەركۆتكردنی راگەیاندنی كوردی لە توركیا بەکاردەهێنرێت.
ژ.ت