سیاسەتمەداری ئیتاڵی مۆنتاڤانی پشتگیری لە ڕێپێوانی درێژ کرد

سیاسەتمەداری ئیتاڵی ڕامۆن مانتۆڤانی، ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا کە لە کاتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە فڕۆکەی ڕوسیا-ڕۆما بوو، بانگەوازی خاوەنداری لە ڕێپێوانەکە کرد.

سیاسەتمەداری ئیتاڵی ڕامۆن مانتۆڤانی بۆ ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە کە ئەمڕۆ گەیشتۆتە شەشەم ڕۆژ، هەروەها ئەو گردبوونەوە مەزنەی لە کۆڵن لە ١٧ شوبات بەڕێوەدەچێت، دیمەنێکی بڵاوکردەوە. مانتۆڤانی گوتی: "بانگەوازەکەم بۆ هەموو بەشەکانی جڤاکە کە خاوەنی بەهای دیموکراتیک و شۆڕشگێڕی و سۆسیالیستیین".

مانتۆڤانی لە پەیامە سڵاو بۆ ڕێپێوانەکە دەنێرێت و دەڵێت: "عەبدوڵا ئۆجالان تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، بەبڕوای من، سەرۆکی هەموو پێشکەوتووخواز و چەپڕەوێکی جیهانە. هەروەها فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەجۆرێک لە ڕۆژئاوا ئەزموون دەکرێت و ئەمەش بۆ هەمووان زۆر گرنگە.

کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و ڕێکخستنی ڕەوشی هەنوکە و شۆڕشی ژن گەلێک گرنگە. ئەمانە بڕیاری پێشکەوتووخوازن و پێویستە هەموو چەپڕەوەکانی جیهان لێیەوە فێربن. بە دڵ و گیان سڵاو دەنێرم. من لە ڕۆژانی ئیتاڵیا ئەوم ناسی، ئەمەش بۆ من جێگەی شانازییە. لەدڵەوە دەڵێم، هەست دەکەم بەشێکم لە گەلی کورد. بۆ من هەموو کورد نەوەک هەر هەڤاڵی تێکۆشانم، بەڵکو برای منن.

هەروەها بەشداری ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەکەم. پێویستە هەموو ژن و پیاوێکی ئازادیخواز بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن یان هاریکار بن. بانگەوازەکەم لە هەموو پارتە سیاسییە دیموکراتیک و پێشکەوتووخواز و چەپەکانە. لەگەڵ سڵاوی دۆستانە...".