سزای ١٠ ڕۆژ زیندانی تاکەکەسی بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا سەپێندرا

هاوسەرۆکی ماتوهای-دەر، دیلەک دەمیر، ڕایگەیاند، زیندانیانی زیندانەکانی تەکیرداغ، ئانتالیا و سیلیڤری کە مانیان لە خواردن گرتووە، ماوەی ١٠ ڕۆژە سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێنراوە.

بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا دەستیپێکرد، چالاکیەکە ماوەی مانگێکی تێپەڕاند. ڕاگەیەندراوە کە مانگرتنەکە بە شێوەی نۆرەیی تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت. سەبارەت بەمەش زیندانیانی سیاسی لە ڕێگەی بنەماڵەکانیانەوە ڕایدەگەیەنن کە ڕەنگە ماوەکە درێژ بکرێتەوە هەتا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت. دیلەک دەمیر، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فورات سەبارەت بە مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان قسەی کرد.

"بڕیاری بنەماڵەکان بۆ ئێمە هێزە"

هاوسەرۆکی ماتوهای-دەر، دیلەک دەمیر، بەبیری هێنایەوە کە بەمەبەستی پشتیوانی لە چالاکی زیندانەکان، ئەوانیش دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کردووە و وتی:" ئەم هەنگاوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە. لە ڕاستیدا بنەماڵەکان پێگەیەکی بەرچاویان هەبووە. ئەم ئیرادەی خێزانەکان بۆ ئێمە هێز و وزە بەخش بووە. ئەمانە داواکاری بنەماڵەکانن، ئەم پێویستە ئەم داواکاریانە جێبەجێ بکرێن."

'ڤیتامین نادرێت، سزای ژووری تاکەکەسیان بەسەردا دەسەپێندرێت'

دیلەک دەمیر باسی لە دۆخی زیندانیانی سیاسی کرد و ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرانی زیندانەکان گوشار دەخەنە سەر زیندانییەکان و ڕاگەیاند:"هەفتەی ڕابردوو چالاکییەکە لە ١٢٠ زیندان بەردەوام بوو، ئێستا گەیشتووەتە ١٢٢ زیندان و مانگرتن لە خواردن بە شێوەی نۆرەیی بەردەوامە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەی زیندانییەکانمانەوە دەستمان کەوتووە کە لە تیپی (س ) لە ئەنتالیا، تەکیرداغ و سیلیڤری، ماوەی ١٠ ڕۆژ سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەر مانگرتووەکاندا سەپەنادووە.

هەروەها زیندانیانی مانگرتوو لە ڕێگەی بنەماڵەکانیانەوە پێیان ڕاگەیاندین، 'تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان، بەڵام ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ڕەنگە ئەم کاتە درێژ بکرێتەوە'. هەروەها ئێمە باشین و بەوەرەین، بەڵام ئێوەیش دەنگمان ببیستن. هەندێک لە زیندانییە نەخۆشەکان بەشداری چالاکییەکەیان کردووە. بێگومان ئەمە ویستی خۆیانە، ئێمە نامانەوێت زیندانییە نەخۆشەکان بەشداری چالاکییەکە بکەن. بەڵام ئێمە ڕێز لە ئیرادەی ئەوانیش دەگرین."