سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئایگولدا سەپێندرا
لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووس سینان ئایگول. بە بیانوی ئەوەی ئایگول سوکایەتی بە هێرشبەرەکان کردووە، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووس سینان ئایگول. بە بیانوی ئەوەی ئایگول سوکایەتی بە هێرشبەرەکان کردووە، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ناوچەی تاتوانی بەدلیس، پاسەوانی پۆلیس ئەنگین کاپلان کە خزمی مەهمەت ئەمین جیلانی سەرۆکی شارەوانی تاتوانە و یۆجەل بەیسال پاسەوان کردووە دۆسیە کراوەتەوە.
دۆسیەکە لە دادگای تاوانەکانی شاری تاتوان کراوەتەوە و ڕۆژنامەنووس ئایگول بە ٢ مانگ و ٥ ڕۆژ زیندانی سزا درا.
ڕۆژنامەنووس ئایگول لە لێدوانێکدا کە لەسەر هێرشبەرەکان سزا دراوە، وتی: "هێرشیان کردە سەرم، چونکە بەرگریم لە بەرژەوەندیی گەل و کۆمەڵگا دەکرد. من نەمردم، دەچمە زیندان چونکە لە مردن گەڕاومەتەوە".
لە لایەکی دیکەوە، دانیشتنی دووەم لەسەر تۆمەتی هێرشبەران بەبێ دەستگیرکردن، ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە دادگای دووەمی تاتوان بەڕێوەدەچێت.