سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر زیندانییە ناڕەزاییەکاندا سەپێنرا

بەپێی زانیارییەکان، ئەو زیندانیانەی لە زیندانی تیپی (F) ی ئەدەنە دژی پێشێلکارییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، سزای زیندانی تاکەکەسیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەو زیندانیانەی لە زیندانی تیپی (F) ی ئەدەنە ڕاگیراون، بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان کرد و پێشێلکارییەکانی نێو زیندانەکەیان گێڕاوەتەوە. بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە: "ئەو هەڤاڵانەمان کە دژی هەڵوێستە میزاجییەکانی پاسەوانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ سزای زیندانی تاکەکەسیان بەسەر سەپێنراوە".

زیندانییەکان ڕایانگەیاندووە، پێشێلکردنی مافەکانی وەک پشکنینی میزاجی، سوکایەتی، پشکنینی نێو دەم لەکاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، ئەنجام دەدرێن.