'تا کۆمەڵکوژیەکیان ڕوننەکرێتەوە، بەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسا بەرنادەین'

ڕێکخراو و لایەنە کوردیەکانی لە ڕوسیا لە بەر هەڵوێستی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ شاردنەوەی ڕوداوی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس وەستانەوە و دەستنیشانیانکرد هەتا کۆمەڵکوژیەکان ئاشکرانەکرێن بەرۆکی دەوڵەتی فەرەنسا بەرنادەن.

ڕێکخراوە کوردیەکانی روسیا، یەکێتی نێونەتەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای کوردی، ڕێکخراوی ئێزیدیان و بزوتنەوەی ژنانی کوردی نێونەتەوەی ڕوسیا، بەبۆنەی ١١هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە بیرخرایەوە کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا سێ ژنی شۆڕشگێری کورد بەشێوەیەکی دڕندانە، بەدەستی دەوڵەتی تورک کوژران، وتیان ١١ ساڵە بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیەدا تێپەڕبووە و بەڵام هێشتا بکەری ئەو کۆمەڵکوژیانە ڕوننەکراوەتەوە.

ڕێکخراوەکان رایانگەیاند، کە بەڵگە لەسەر کۆمەڵکوژییەکان هەیە و ئاشکرا ناکرێت، وتیان ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە ئەم بە ئەنقەست ئەم کۆمەڵکوژیانە دەشاررێتەوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو: " دەوڵەتی فەرەنسا و هێزی ناتۆ، نایانەوێت تورکیای هاوپەیمانیان لە ئاستی نێونەتەوەیدا دادگایی بکرێت. ئەمە سەدساڵە کۆمەڵکوژی گەلی کورد دەکەن و هاوبەشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن. ئەم کردەوەیان لە تاریکیدا هێشتەوە و ئەو هێزانە سودیان لەم هەڵوێستە وەرگرت و جارێکی تر لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس ئەڤین گۆیی، میرپەرەوەر، عەبدولڕەحمان کزل بەشێوەیەکی دڕندانە تیرۆرکرد".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە پێشەنگانی گەلی کورد د. قاسملۆ و د. شەرەفکەندی لە ئەوروپا تیرۆرکران و جەختیان لەوەشکردووەتەوە: " لەبەر ئەمە باش دەزانین و پێویستە هێزەکانی هاوکاری بکوژی کوردان باش بزانن هەتا بکوژ و هاوکارەکانیان ئاشکرا نەبن، ئەوانیش وەک دەوڵەتی تورک هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژییەن".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بکوژانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزارکران و ئاماژەیان بەوەشکرد تا کۆمەڵکوژیەکانی پاریس ڕۆشن نەکرێتەوە بەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسا بەرنادەن.