کاتێک باس لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت، یەکەم شت کە دێتە مێشکم زیندانە. ساڵانێکە پێشێلکاری مافەکان لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان ڕوودەدات. ئەم پێشێلکاریانە دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی (ئۆهال) لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ پەرەی سەند. بە تایبەت لە زیندانەکانی تیپی( S و Y )کە مەبەست دابڕینی زیندانییەکانە بە تەواوی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا.
پارێزەر فرات تاشکن بەڕێوبەری فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پاڵپشتی یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان (مەد- توهاد فەد)، سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان لە ماوەی ئەمساڵدا ڕوویدا هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژانسی فورات کرد. تاشکین ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گۆشەگیرییەی کە لە ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ بە یاسای دژی تیرۆر دەستیپێکرد و لە زیندانەکانی تیپی (F و E) بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لە زیندانەکانی تیپی( S و Y) درێژەی هەیە.
"زیندانەکانی ئەمنی بڵند بۆ زیندانیانی سیاسی دروستکران"
تاشکن ئاشکرای کرد، کە زیندانیانی سیاسی لە 119 زیندان لە تورکیا ڕاگیراون و وتی:" لەو هەژمارە نزیکەی ٥٠ زیندانی ئەمنی باڵان. ئەمەش بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە زیندانە ئەمنییە باڵاکان لە ئەنجامی سیاسەتەکانی دژی زیندانیانی سیاسی دروستکراون.
زیندانییە نەخۆشەکان چارەسەر ناکرێن'
تاشکن سەرنجی بۆ پێشێلکردنی مافەکان بەرامبەر زیندانیانی سیاسی ڕاکێشا و وتی:"بەهۆی سەختی چوون بۆ نەخۆشخانە، ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و بەهۆی پشکنینی دەستبەند لە نەخۆشخانەکان، چارەسەری ناکرێن. بەهۆی ڕاپۆرتە نازانستییەکانی (atk) دەبێت لە زیندان بمێننەوە."
"سیاسەتەکانی سانسۆر و ئینکاری بەردەوامن"
تاشکن باسی لەوەشکرد، کە لەلایان زیندانییەکانەوە ناڕەزایەتیان پێدەگات کە گوشار لەسەر ئەو زیندانیانەی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیادی کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بەداخەوە لەم ماوەیەدا کە پرۆسەی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدرێن گوشارێکی زۆر لەسەر زیندانییەکان هەیە، ئەو ڕێکارانەی کە پێویستە بۆ زیندانیانی مانگرتن لە خواردن ئەنجام بدرێن ئەنجام نادرێن. بە تایبەتی داخوزییەکانیان سانسۆر دەکرێن، ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بکەن، کولتووری کوردی بۆی نییە بچێتە ناو زیندانەوە. ئەم کردەوانە دژی کورد هەیە دژ بە زمانەکانی تر نییە. سیاسەتی ئینکاری تەنانەت لە زیندانەکانیشدا بەردەوامە.
' زیندانەکان گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان'
لە کۆتایی قسەکانیدا تاشکن ڕایگەیاند کە زیندانییەکان سەرەڕای هەزاران پێشێلکاری مافەکانیان لە زیندانەکاندا بەرخۆدانێکی گەورە دەکەن و خۆیان تەسلیم ناکەن. زیندانییەکان دژی ئەو سیاسەتانەی بە سەریاندا دەسەپێندرێن دەنگیان بەرز دەکەنەوە، زیندانەکان بوونەتە گۆرەپانی بەرخۆدان لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان.