تەجەشە و تەکۆ ژن و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ماینزی ئەڵمانیا چالاکییان ئەنجامدا

چالاکیی هاوبەشی تەجەشە و تەکۆ ژن و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری ماینزی ئەڵمانیا ماوەى ٣ رۆژە بەردەوامیی هەیە.

چالاکیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆ - ژن) و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە دۆمپلاتزی شاری ماینزی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتى "کاتی ئازادییە" کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.

لە بەرنامەى ئەو کۆبوونەوەیەدا بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی بۆغازچی پانێلێک رێکخرا و لە پانێلەکەدا هاوپەیمانیی شەڕانگێزانەى ئاکەپە و مەهەپە ئیدانە کرا.

ئەو چالاکییە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی میترۆری دارمشتاد درێژەى پێدەدرێت و لەوێیەوە بە رێپێوان بەرەو فریدنس پلاتز دەڕۆن.

ژ.ت