تەمەلی: ئەوەی دەتوانێت چارەسەر پێکبهێنێت، عەبدوڵا ئۆجالانە

سەرۆکی فراکسیۆنی گروپی دەم پارتی سەزای تەمەلی دیاریکرد ئەوەی کە دەتوانێت چارەسەر پێکبهێنیت عەبدوڵا ئۆجالانە و داوای لە ڕای گشتی کرد لە دژی سیاسەتی شەڕ بجوڵێن و هەڵوێست بنوێنین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سازی تەمەلی، لە پەڕلەمان ئەو بابەتانەی کە لە ڕۆژەڤدان هەڵسەنگاند.

تەمەلی لە سەرەتادا سەرەنجی خستە سەر ١٠ی کانوونی دووەم، رۆژی ڕۆژنامەگەری و گوتی: "تورکیا لە بابەتی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا لە ناو ١٨٠ وڵاتدا لە پلەی ١٦٥دایە. تەمەلی دیاریکرد کە مومکین نیە لە تورکیا باسی ئازادی ڕۆژنامەگەری بکرێت.

تەمەلی لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و وتی: "ئەمە نەکۆمەڵکوژی یەکەمە و نە کۆتا کۆمەڵکوژیی دەبێت. داوی ئەوەی  سێ سیاسەتمەدار لە پاریس کۆژران. هەروەها لە ٦ی کانوونی دووەم سێوە دەمیر، فاتمە ئۆیار و پاکیزە نایر لە شڕناخ کورژان. ئەم کۆمەڵکوژیانە لەدژی سیاسەتمەدارانی کورد بەردەوامە. هۆکاری ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەو زەهنیەتە ڕەگەزپەرستەیە کە سورە لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەکانی کورد".

لە بەردەوامیدا تەمەلی ئەمەی باسکرد: "ئەم کۆمەڵکوژیانە بۆ لەناوبردنی ڕاگرتنی چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کورد ئەنجامدراون، هەموو ڕۆژێک لە سەر تەلەفیزۆن وەک سەرکەتن باسی سەرکەوتنەوکانی دەزگای میت دەکرێت لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد و سیڤیل. ئەم شتێکی نایاساییە.

تورکیا گەر کێشەی کورد چارەسەرنەکات بەرەوە هەڵوەشاندنەوە دەچێت. هەتا ئەم کێشانە چارەسەر نەبێ، دامەزراندنی سیستەمێکی تەندروست نامومکینە. گەورەترین پرسگیری لە تورکیادا پرسگیری کوردە. ئەوانەی نەیاندەویست ئەم کێشانە چارەسەر نەکرێت، کۆمەڵکوژی پاریسیان ئەنجامدا.

لە بەردوامی قسەکانیدا تەمەلی سەرنجی خستە سەر بەیاننامەی ڕۆشنبیران، هونەرمەند و نوسەران بۆ ئاشتی و ئاوا بەردەوام بوو: "بانگەوازی ڕۆشنبیران گرنگ بوو. کاتێک دەبینە دەنگی ئاشتی دەبێت بۆ ئاشتی بجوڵێین. بۆ وەستاندنی شەڕ دەبێت هەموو کەسێک لەخۆیەوە دەستپێشخەربێت. ئەگەر نەتوانین ئەمە پێکبهێن، دەبێ هەڵبوەشێینەوە".

تەمەلی بڕیاڕی دادگای بەرامبەر بە زیندانی جان ئاتلای وەک گورزێک باسکرد و وتی پێشێلکردنی دەستوری بنەڕەتییە. هەروەها تەمەلی دۆزی کۆبانی وەک نمونەیەک پیشاندا و وتی قەیرانێکی دادگای و دەوڵەتییە.

لە بەردەوامی قسەکانیدا تەمەلی باسی لە دۆخی زیندانیانی نەخۆش کرد و وتی: "کۆمەڵگا باجی ئەم قەیرانەی دەوڵەت دەدات". ژمارەی زیندانە نەخۆشەکان ٦٠٠ کەسی تێپەڕاندوە و دەبێت ئازادبکرێن".

تەمەلی وتی یەکێک لە دەرنجامەکانی قەیرانەکانی دەوڵەت پارێزگاکانە و وتی: "دەبینین ئیرادەی گەل پێشێل دەکرێت، ئەم سیستەمەی کە دامەزراوە ئازاوە و قەیران دروستەکات".

لە درێژەی قسەکانیدا تەمەلی باسی لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێیکرد و وتی: "ئەم هەڵبژاردنانە گرنگ چونکە تەنها هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانییەکان نیە، بەڵکو ڕێگەدەین ئیرادەی گەل دەرکەوێت".

وەک دەم پارتی بۆ خەبات بۆ مافە مەدەنییەکانمان دەکەین، بڕیاڕمان داوە قەیومەکان بنێرینە ناو زبڵدانی مێژوو".