تەرمی ئۆرهان ئێلما بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆرهان ئێلما کە لە شەڕەکەی دوێنێی ناوچەی کەربۆران شەهید بوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆرهان ئێلما (ڕۆدی خەیری) یەکێک لەو دوو کەسەی دوێنێ لە شەڕێکی ناوچەی کەربۆران شەهیدبوون، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا.

بنەماڵەکەی تەرمەکەیان بردە گەڕەکی مارینی ناوچەی نسێبێن. تەرمەکەی لەلایەن کەسوکارەکەی لە گوندەکە پێشوازی لێ کرا.

تەرمەکە برایە گۆڕستانی گوند و لەوێ لەلایەن بنەماڵە و کەسوکارەکەیەوە بەخاکسپێردرا.