بە دیمەن

تەرەتە هاوکاری پەدەکەی بۆ دەوڵەتی تورک پشتڕاست کردەوە

یەک لە بەڕێوەبەرانی سیاسەتی دەرەوە (SETA) جان ئاجوون بەشداری لە بەرنامەیەکی تەرەتە (TRT) کرد و هاوکاری پەدەکەی بۆ دەوڵەتی تورک پشتڕاست کردەوە.

پشتڕاستکردنەوەی هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و گواستنەوەی سەرباز لە هەرێمەکە بەردەوامە. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر داگیرکاری پیشان نەدرێت. بۆ ئەمەش میدیاکانی شەڕی تایبەتی خستۆتەکار.

ڕۆژانە بۆ ڕەوایەتیدان بە ئۆپەراسیۆنە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک تاوانبارکردنی پەکەکە هەواڵ سازدەکەن. یەک لە ئامانج سەرەکییەکانی ئەم بەرنامە و هەواڵانە ئەوەیە نەهێڵن لەڕووی یاسایی و دیپلۆماسییەوە کێشە بێتە ئاراوە. بۆ ئەمەش هەوڵی زۆر دەدات.

یەک لەم هەوڵانە دوێنێ لە تەلەفزیۆنی تەرەتە ئەنجامدرا. یەک لە بەڕێوەبەرانی سیاسەتی دەرەوە (SETA) جان ئاجوون لە بەرنامەکەدا زانیاری دەدا دەربارەی هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، وتەکانی دەربارەی پەدەکە بوون بە ڕۆژەڤ.

ئاجوون دەربارەی کاری هێزە تایبەتەکانی پەدەکە بۆ سەربازانی تورک لە هەرێمەکە زانیاری دا، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەتایبەت لە گارە، دەستی بە جووڵەی داگیرکاری کردووە. هەروەها دانی بەوەدا نا کە پەدەکە گوندەکانی چۆڵکردووە.

ئاجوون هاتەسەر باسی "پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان"ـی شەنگال و ڕۆژئاوا، یەک لەو قسانەی جێگەی سەرنج بوو، وتەکانی دەربارەی پەدەکە بوو.

کاتێک هەوڵیدا ڕەوایەتی بداتە هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە هەرێمەکە، گوتی: "ئێستە سوپای تورک بەرەوپێش دەچێت و پێشمەرگە پشتیوانی زیاتری لۆجیستیمان پێ دەبەخشێت".

کاتێک مرۆڤ بەوردیی دەڕوانێتە وتەکانی ئاجوون، زانیاری زیاتری دەست دەکەوێت کە پەدەکە زیاتر لەم کارەدا تێوەگلاوە.