تەڤ-چاند: لە دژی داگیرکارییەکان بانگەوازی بەرخۆدان دەکەین

تەڤ-چاندی ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "کات کاتی بەرخۆدانە، ڕۆژی ئەوەیە هەموو کەسێک ڕاپەڕێت."

تەڤ-چاندی ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هاوکارە-خاینەکانی جارێکی دیکە دەیانەوێت لە دژی تێکۆشانەکانی ئازادی کوردستان پیلانگێڕی ئەنجام بدەن."

هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا باس لەوە کراوە ئەم سیاسەتە داگیرکارییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەمەبەستی لکاندی باشووری کوردستانە و بەم شێوەیە بەردەوامی هەیە: "ئەم هەوڵەی لکاندنە کە بەشێوەیەکی کراوە لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی عێراقەوە پاڵشتی دەکرێت و هەزاران چەتەی داعشی تێدایە. نابێت بە شتێکی ئاسایی ببینرێت. جارێکی دیکە دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی تێکۆشانی بە پیلانگێڕیی لەناوبەرێت و قڕکردنی گەلی کورد و نەتەوەی کورد بەئەنجام بگەیەنن."

پێکەوە تێبکۆشین

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەشێوەیەکی ڕوون و ڕاشکاوانە دەڵێین: بەرپرسانی پەدەکە و بنەماڵەی مەسعود بارزانی سیاسەتی دووژمنایەتی گەلی کورد بەڕێوەدەبن و بەرژوەندییە بەرتەسکەکانیان و دەسەڵاتدارییان گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە. بۆیە وەک خەباتکارانی چاند و هونەری کورد، بەهیچ شێوەیەک ئەم ڕەوشە قبوڵ ناکەین، بە هەموو هێزێکمانەوە لە دژی دەوستینەوە. گرنگ نیە چی ڕوودەدات، پێکەوە لەگەڵ گەلەکەماندا تێبکۆشین و لە هێڵی پێشەوەی خەباتدابین."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هونەرمەندان دەکات و هاتووە: " وەک خەباتکارانی چاند و هونەری کورد بانگەوازی لە گەلەکەمان، دۆستانمان، هەموو دامەزراوە چاندییەکان و هونەرمەندان لە هەموو جیهان دەکەین لە دژی ئەم هێرشە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بوەستینەوە. کات کاتی بەرخۆدانە، ڕۆژی ئەوەیە هەموو کەسێک ڕاپەڕێت."