تەڤ-چاندی ئەوروپا: لە دژی هێرشەکان، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن

تەڤ-چاندی ئەوروپا سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران کرد کە لە دژی هێرشەکان، دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بپارێزن.

تەڤگەری چاندی کوردی ئەوروپا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوا و سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و دۆستانی کورد کرد کە پشتگیری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  بکەن و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە تەواوی مێژووییدا هانای بۆ هەموو شێوازێکی  کۆمەڵکوژی بردوە بە خواستی قڕکردنی گەلی کورد، لەگەڵ چەتەکان هێرشێکی نوێیان بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستپێکردووە و گوتیان: بە ئامانجگرتنی شوێنە مەدەنییەکان و بە گەمارۆدان خواستی ئەوەی هەیە دەستەکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ناوببات و کوردان تێکبشکێنێت. هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی چەتە فاشیستەکانەوە ئاژاوە و شەڕ لە سووریادا فراوانبکرێت. ئەو چەتانەی کە تورکیا دەیانپارێزێت و بەڕێوەیان دەبات، سەرەتا هێرشیان کردە سەر حەلەب، پاشان ڕوویان لە حەما و شارەکانی دیکە کرد. لە هەمان کاتدا هێرشی داگیرکاری لەسەر شەهبا دەستی پێکرد. لە لایەکی ترەوە هێرش دەکرێتە سەر تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا".

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئامانجی دەوڵەتی تورکی قڕکەر ئەوەیە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لەناوببات و ڕۆژهەڵاتی ناوین بکات بە گۆمی خوێن و دەڵێت: "ئاشکرایە کە ئەم پلانە بەشێکە لە شەڕی بەرژەوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە ژێر بەڕێوەبردنی هێزەکانی جیهاندا پێکدێت. دەوڵەتی تورکیا ئەمە وەک دەرفەتێک دەبینێت و دەیەوێت لە دەوری ئامانجە ڕەگەزپەرستەکانی خۆی نەژادکوژی بکات".

"دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن"

بۆیە لە بەرانبەر هێرش قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک، ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە پشتیوانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەین کە بە ئیرادەی گەل دامەزرا. ڕۆژئاوا بناغەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی کەلتووری کوردی. ئەو ڕاستییەیە کە بە ڕۆحی کۆبانێ، گۆڕاوە بۆ ژیانی ئازاد بووە بە هیوایەک بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. بۆیە هەرکەس کە بە ڕۆحی هونەرییەوە گرێدراوی گەلەکەیەتی، پێویستە هەڵوێستێکی کاریگەر نیشان بدات بۆپووچەڵکردنەوەی ئەو هەڵوێستە ناشرینانە".

 لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم بانگەوازە کرا: "داوا لە هەموو هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و دۆستان دەکەین کە بە ڕۆحی سەفەربەری پشتیوانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بکەن کە نوێنەرایەتی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. پێویستە هونەرمەندەکانمان و دۆستەکانمان و ڕووناکبیرانی کۆمەڵگە لە هەر جێیەکدان هەڵوێست وەرگرن، خەبات بۆ پاراستنی شۆڕش و دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بکەن. بە تایبەتی دەبێت هونەرمەندان بە زانابوون وەک پێشەنگ و ڕۆحی کۆمەڵگە لە دژی هێرشەکانی تیرۆریستانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە ڕۆحی کۆبانێ بڕژێنە گۆڕەپانەکان، پشتگیری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن و ڕووخساری خوێنڕێژی ئۆردۆگانی دیکتاتۆر لە هەموو جێیەک نیشان بدەن. بڕژێنە شەقامەکان و بە چالاکی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆتان نیشان بدەن".