تورکە فاشیستەکان لە ناوچەى کەچیرۆنی ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر بینای هەدەپە
تورکە فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر بینای ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی کەچیۆرنی ئەنقەرە.
تورکە فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر بینای ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی کەچیۆرنی ئەنقەرە.
شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر ٠٢:٠٠دا هێرشێک کرایە سەر بینای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی کەچیرۆنی ئەنقەرە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی لەلایەن پۆلیسەوە ناسنامەى هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە ڤیدیۆی هێرشەکە لە بەردەستدایە.
لە هێرشەکەدا پەنجەرەکانی بیناکە شکێنراون و هێرشبەرەکە چووەتە ناو بیناکەى هەدەپە و پۆستەر و لافیتانەى وێنەکانی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغڵوک و ئاڵاکانی هەدەپەیان لەسەر بووە لەگەڵ خۆی بردووە.
بەرپرسانی هەدەپە پاش پشکنین و لێکۆڵینەوەی تۆماری کامێراکان سکاڵایان لە هێرشبەرەکە تۆمارکردووە.
بەرپرسانی هەدەپە ڕایانگەیاندووە، پێشتر چەندین جار هێرش کراوەتە سەر حزبەکەیان، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێک لە سکاڵاکانیان و لێپێچینەوە لە تاوانکارانیان بەدەست نەکەوتووە.
ژ.ت