تیرۆری دەوڵەتی تورک لە گوندی بانا بەردەوامە

لە گوندی بانا سەر بە ناوچەی باسای شەرناخ کە زیاتر لە ٢ مانگە گەمارۆ دراوە، سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان.

 

لە گوندی بانا سەر بە ناوچەی باسا لە شەرناخ قەدەغەی هاتوچۆ و گەمارۆدانی سوپا بەردەوامە. له گوندەکە فشار و هەڕەشەکان له سەر گوندنشینان بەردەوامی هەیە .ئه مڕۆ سەربازەکان هێرشیان کرده سەر ماڵەکان و بۆ چەند کاتژمێرێک ماڵەکانیان پشکنیوە.

 ئەو گوندنشینانەی کە لە ماڵەکانیاندا زیندانی کراون و بەهۆی قەدەغەکردنەوە نەیانتوانیوە لە ماڵەکانیان دەرکەون، داوای هەستیاری لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن.