وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ٣٠ ی ئایاری ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کردووە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق خەریکی ئامادەکردنی خشتەیەکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها ٣٠ ی ئایاری ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کردووە.

بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار وایە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەرسومی چوارەم دەربکات بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکە.

شایەنی باسە پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سێ مەرسومی دەرکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سێ وادەی جیاواز دیاریکران، لە دوایین مەرسومدا بڕیاربوو لە ٢٥ ی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام بەهۆی ڕێک نەکەوتنی لایەنەکان و ئەگەری هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردن، نەتوانرا هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.