بە دیمەن

وڵاتپارێزانی نورنبێرگ ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ

وڵاتپارێزانی نورنبێرگ ئێشکگریی ئازادییان لە ستراسبۆرگ گرتەئەستۆ.

ئێشکگریی ئازادی ١٢ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، چوار وڵاتپارێز لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیاوە ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.

ڕۆنی ئالگور و مەزڵوم ئەرەن و ئیبراهیم دەمیر و محەمەد ئالگور کە چالاکییەکەیان گرتەئەستۆ، پەیامی مەزنکردنی تێکۆشانیان دژی گۆشەگیری دووپات کردەوە.

لەسەر ناوی گرووپەکە ڕۆنی ئالگور ڕایگەیاند لە ئیمراڵی تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، گوتی: "ڕێبەری گەلان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ١٢٦٥ ڕۆژە ناتوانێت چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بکەوێت. کلیلی دادپەروەری و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دوورگەی ئیمراڵییە. لە ئیمراڵی ئەشکەنجەی توند و گۆشەگیری دەسەپێنرێت. ئەگەر ئێوە لایەنگری دادپەروەری نەبن، ئێمە فیدایی ڕێبەر ئاپۆیین".