وڵاتپارێزی کورد خەلیل شەن لەدژی گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

وڵاتپارێزی کورد خەلیل شەن لە شاری دریسدینی ئەڵمانیا، لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو.

وڵاتپارێزی کورد خەلیل شەن، ٢٥ ساڵە لە شاری دریسدینی ئەڵمانیا دەژی، لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ شەرمەزاکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. شەن بەردەم ئەنجومەنی ویلایەتی دریسدینی وەک شوێنی چالاکیەکە هەڵبژارد و دوای خۆی نامەیەکی بەجێهێشت کە وتبووی، "ڕێبەری مرۆڤایەتی سەرۆک ئاپۆ چەندین مانگە چارەنووسی نادیارە، نە پارێزەر و نە خانەوادەکەی ناتوانن چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. لەدژی ئەوە خەبات و جووڵە هەیە، بەڵام بەڕادەی پێویست نییە."

شەن لەلایەن کوردستانیانی دریسدەن و دەوروبەری کەسێکی ناسراو بوو، ١٣ی شوبات رۆژی هەینی رایگەیاندبوو، بەشداری لە ڕێپێوانی بەرلین بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەبێت و بەو شێوەیە لە ماڵەوە چووبووە دەرەوە. لەو رۆژەوە هیچ زانیاریەک لەبارەی شەنەوە نەبوو، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمان و کورد لە دریسدین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کردبووە و رایگەیاندبوو کە شەن ونبووە.

ئەمڕۆ پۆلیس تێستی دی ئێن ئەی ئاشکرا کرد و ناسنامەی شەن بە تەواوی ئاشکرا بوو.

بەپێی لێکۆلینەوەی پۆلیس، رۆژی هەینی کاتژمێر ١٣:٣٠ لە ناوەندی دریسدین، خەلیل شەن ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

خەلیل شەن لە ساڵی ١٩٧١ لە ناوچەی دهێی سێرت لەدایکبووە و لە نامەکەیدا دەڵێت:

"بە هەزاران کورد لە زینداندان. ئەمە ڕاپەڕینی منە. ئەوانەی دەڵێن کە من کوردم و وڵاتپارێزم، کوردستان وڵاتی منە، ئەوانەی داوای ئازادی کورد دەکەن و گەلی کورد و دۆستەکانیان، پێویستە خۆیان لەم بێهەستیاربوونە رزگار بکەن.

لە چوار پارچەی کوردستان دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. لە هەر جێگایەکی جیهان بێت، لە هەر کوێ بێت، هێرش دەکەنە سەر ڕۆڵەکانی گەلی کوردی بەشەرەف، وڵاتپارێز و دۆستەکانیان. دەیانەوێت لەناویان ببەن. سەرەتا گەلی کوردی وڵاتپارێز و دواتر دۆستەکانیان، پێویستە لە دەوری بەهاکانیان ببنە بازنەیەک، یەکبگرن، لە هەموو کاتێک ڕەنج بدەن، باج بدەن، بە تەنها بەم شێوەیە دەتوانن، بە کوردبوون، ناسنامە، مێژوو و کەلتوری دێرینی خۆیان وەک گەلی کوردی وڵاتپارێز و بەشەرەف بژین. ئەگەر ئەمە نەکەن شکست دەهێنین. مرۆڤایەتی شکست دەهێنێت، پێکەوە پێویستە رێگری لەوە بکەین.

چەندین مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نازانرێت.

بە تایبەتی کوردان لە ئەوروپا و ئەوانی لە هەندەران دەژین، ئەوانەی دەڵێن ئێمە وڵاتپارێزین و پشتگیری لە تێکۆشان دەکەن، ئەوانەی ئازادی کوردستانیان دەوێ، شۆڕشگێران و دیموکراتەکان لەناو بێ هەستیاریدان. ئەوان شایەنی ئەوە نین.

تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە بە ئەندازەی گەلی کورد، تێکۆشانی مرۆڤایەتیە.

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی سەرۆکی مرۆڤایەتی سەرۆک ئاپۆ، ٢٣ ساڵە بەردەوامە. هەموو هێز و هاوکارەکان کە لە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بەشداریان کردووە، شەرمەزار و ڕوسوا دەکەم. بە هێزە پیلانگێڕ و هاوکارەکانی دەڵێم، تا مرۆڤایەتی هەبێت، ڕێبەری مرۆڤایەتی سەرۆک ئاپۆ، ڕێگای مرۆڤایەتی ڕۆناک دەکاتەوە. ئەمەش بەڵێنێکە لەبەرانبەر پیلانگێڕ و هاوکارەکانی.

٥٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی ڕێنیشاندەر و ڕۆناکیە، خاوەنداری لە مرۆڤایەتی دەکات، هەموو کاتێک خاوەنداری لێدەکات. بۆ ئازادیەکی بەشەرەف پێویستە باج بدرێت، مرۆڤە بەشەرەفەکان لە ڕابردوودا باجیاندا، لە ئیستا بەدواوە مرۆڤە بەشەرەفەکان باج دەدەن."

ف.ق