ئیدارەی خۆبەڕێەوەبەری داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەدی کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد نایاساییە و داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد دەستبەجێ ئازادی بکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد نایاساییە و داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد دەستبەجێ ئازادی بکات.
نوسینگەی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، کە ماوەی ٩٧ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە کاتێک دەیویست لە دەروازەی پێش خابۆر (سێمالکا) لە ٢٥تشرینی یەکەم بپەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ماڵپەڕی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەددا تێپەڕیوە، ناوبراو لە سنوور لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراوە و لەو ڕۆژەوە چارەنووسی دیار نییە و هیچ کەسێکیش لە بنەماڵەکەی نازانن لە کوێیە. سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری عەفرینە. عەفرین لەلایەن حکومەتی داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیەوە داگیرکرا و سلێمان وبنەماڵەکەی ناچار بوون کۆچ بکەن."
ئێمە دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد شەرمەزار دەکەین، چونکە ئەو کردەوەیە لە دژی یەکێک لە هاوڵاتیانمان بەبێ هیچ هۆکارێک بۆ دەستگیر کراوە و دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێبازی لەو شێوە هیچ یاسایی نین و لە دەرەوەی بەها ئەخلاقییەکانە و ئێمە بە تەواوی ڕەتی دەکەینەوە."
لە بەیاننامەکەدا داوا لە ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوەکە جێ و شوێنی دیاری بکات و دەستبەجێ ئازاد بکرێت و دەڵێت: " داوا لە میدیا و دامەزراوە یاساییەکان دەکەین ڕۆڵی خۆیان هەبێت و بۆ چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد گوشاری پێویست پێک بهێنن و چارەنووسی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا بکەن"