چالاکوانانی کورد لە بەریتانیا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە
ڕەوەندی کوردی لە لەندەن، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم گردبوونەوە.
ڕەوەندی کوردی لە لەندەن، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم گردبوونەوە.
ئەمڕۆ، کاتژمێر ١ی دوای نیوەرۆ رۆژی سێ شەمە، لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا گردبوونەوەی ناڕازەیەتی بەڕێوەچوو، نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی و کۆنگرەی کۆمەڵگای کورد لە بەریتانیا و کۆمەڵەی کوردی لەندەن و نوێنەری پەیەدە لە لەندەن بەشداری گردبوونەوەکە بوون .
گردبونەوەکە دژی هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەربەت و شەنگال و هەولێر و رۆژئاوا ئەنجامدرا، لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە لەندەن و دەستی پێکرد، دوارتر لەبەردەم بنکەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەردەوام بوو.
چالاکوانان بە دروشم و ڕاگەیاندراوی جیاواز لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا هێرشی فاشیستیانە و تیرۆری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، بەتایبەت دوایین هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەولێر و تیرۆرکردنی نوێنەری کەنەکە لە باشوری کوردستان.
پاشان چالاکوانان بە ڕێپێوان چوونە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمەوە پشوازی لە چالاکوانان کرا، گوێ لە داواکارییەکانیان گیرا.
بە گوتنەوەی درووشمەکانی "ئەردۆغان بکوژە" و "دەوڵەتی تورک فاشیستە" و "تورکیا بچۆ دەرەوە لە خاکی کوردستان" و "بەڵێ بۆ دادپەروەری" و "بەڵێ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ"، چالاکییەکە کۆتایی هات.