مارکوس ویچیڵ، وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی سوید لەسەر لیستی دیموکراتەکان، ١ی شوبات، پێشنیازێکی پێشکەش بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردبوو و داوای لە حکومەتی سوید کردبوو، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین لەدژی مرۆڤایەتی، بکاتە ڕۆژەڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ دادگاییکردنی تاوانباران کار بکات.
ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید، وڵامی پێشنیازەکەی ویچیڵ دایەوە و رایگەیاند، بۆچوونی ئەویش وەک بۆچوونی پارلەمانتارەکەیە کە ئازارەکانی عەفرین، نەبووەتە ڕۆژەڤ. لیندی راشیگەیاند، بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە هەرێمەکە دەگاتە دەستیان، توندوتیژی دژی گەل زیاد بووە، ئەو کەسانەی دوای ساڵی ٢٠١٨ لە کاتی داگیرکردندا، لە عەفرین کۆچبەربوون، تا ئێستاش ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدیان، لە هەرێمەکە مامەڵەیەکی تایبەتی جیاواز لەبەرانبەر کورد و ئێزدیان هەیە.
لیندی ئەوەی خستەڕوو کە سوید، داگیرکردنی عەفرینی زۆر جار کردووەتە ڕۆژەڤی نێونەتەوەیی و دەستەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.
تاوانی شەڕی چەتەکان بەردەوامە
لیندی باسی ئەوەی کرد، کۆمسیۆنی لێکۆلینەوەی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان، چاودێری تاوانی شەڕ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ئەنجامی دەدەن و وتی، "نوێنەری تایبەتی سوید بۆ سوریا، سەردانی هاوڵاتیانی عەفرینی کرد لە کەمپەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ئاوارەبوون و بۆ دابینکردنی پێویستیەکانیان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەو ناوچانە کۆبوونەوە.”
لیندی رایگەیاند، داگیرکردنی عەفرین بە دەستی تورکیا، بووە هۆکاری فراوانکردنی شەڕ، دۆخی مرۆیی خراپتر کرد و بەبیریهێنایەوە کە دوای داگیرکەری، سوید و کوەیت، بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، سەردانی کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لیندی دەشلێت، دوای داگیرکردنی عەفرین، سوید فروشتنی چەکی بە تورکیا راگرت و وتی، "داگیرکردنی عەفرین هەموو کاتێک دەکەنە رۆژەڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا.
ف.ق