یادی قوربانیان کۆمەڵکوژیەکەی رۆبۆسکی کرایەوە
لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی رۆبۆسکیدا، یادی ٣٤ رۆڵەی ناوچەی رۆبۆسکی کرایەوە کە لە ئەنجامی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی رۆبۆسکیدا، یادی ٣٤ رۆڵەی ناوچەی رۆبۆسکی کرایەوە کە لە ئەنجامی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
چالاکی یادکردنەوەکە لە لایەن ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و بزوتنەوەی ژنانی ئازادەوە لە ناوەندی سەرەکی هەدەپەی شاری ئەدەنە بەڕێوەچوو و چەندین نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش بەشداریان تێدا کرد.
هاوکات لە ناوچەی سەیهانیش چەند دیمەنێک لە سەر کۆمەڵکوژیەکەی رۆبۆسکی نمایش کران.
ئانتالیا
یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی رۆبۆسکی لە شاری ئانتالیاش کرایەوە. لە چالاکیەکدا، کە لە ناوەندی رێکخستنی هەدەپە بەڕێوەچوو، جەخت کرایەوە کە بە تێکۆشانی گەلی کورد و دۆستانیان، لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی دەکرێتەوە.
ز.ش