یادی شەهیدانی خواکورک و پێنجوێن کرایەوە
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی خواکورک و پێنجوێن کرایەوە.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی خواکورک و پێنجوێن کرایەوە.
ڕۆناهی تەندورەک ئەندامی فەرماندەیی هەرێمی خاکورک، و گەریلاکان پەروین، دەریا، دیلان، ڕەوشەن و دەستان کە له رۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ له هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شه هید بوون، هەروەها گەریلاکانی بەرخودان کەلهوڕ، ڕێدور باز کە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە پێنجوێن شەهید بوون، بە مەراسیمێک لە پایتەختی نەرویج یادیان کرایەوە.
یادەکە لە لایەن کۆمیتەی نەرویجی پەژاک لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئۆسلۆ بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.
سیاسەتمەدار و نووسەر جەلالەدین دەلیباش لە یادەکەدا قسەی کرد و وتی:"ئێمە قەرزاری شەهیدەکانمانین، پەکەکە پارتی شەهیدانە، پێش پەکەکە مێژوومان لەلایەن دوژمنانی کورد و کوردستانەوە نووسرا بووەوە، لە پەیمانی قەسری شیرین و پەیمانی لۆزاندا نووسراوەتەوە. کوردستان بەسەر چوار بەشدا دابەشکرا. بەڵام ئێستا ژنانی کورد، گەنجانی کورد، گەلی کورد وکوردستان یەکدەخەن، بە خوێن و گیانیان مێژووی خۆیان دەنووسنەوە، ئەمڕۆ ئەگەر ٦ ژنی کورد، بە پێشەنگایەتی ژنان، پێکەوە لە دژی سوپای ستەمکار و مرۆڤکوژ سەرهەڵدەدەن و شەڕ دەکەن، ئەمە بۆ هەر کوردێکی شکۆمەند و شەرەفمەند جێگای شانازییە. ئێمە ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان دابوو دووبارەی دەکەینەوە، گەلی کورد هەر لە سەرەتاوە بە ڕەنجی شەهیدانی وەک حەقی قەرار درێژەی بە تێکۆشانی خۆی داوە و بە فیداکاریی و قوربانیدانی قورسەوە کەوتە ڕۆژەڤی جیهانەوە، کە پێشتر بە نەبوو دادەنران و نکۆڵی لە بوونیان دەکرا".
لە یادەکەدا، بە ناوی بنەماڵەی شەهید پەروێن ڤیان (ڕۆیا تەندورست) لە ڕۆژهەڵاتەوە کاوە مەرۆیی قسەی کرد. مەرۆیی ڕایگەیاند کە ئەوان خاوەنداری لە یادی شەهیدان دەکەن و وتی:"شەهیدانمان شکۆی ئێمەن، سەری ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد سەلامەت بێت."
سەبارەت بە ژیانی شەهیدان کورتە فیلمێک نمایشکرا و یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.