ئاگرکەوتنەوە کاریگەی لەسەر ڕوبەرێکی ٦٦کیلۆمەتر چوارگۆشەیی لە ئامەد کردووە.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی گەشەپێدانی گوندەکان لە شارەوانی ئامەد ڕایگەیاند ئاگرەکە بووەتە هۆکاری مردنی ٥ کەس، کاریگەریشی لەسەر هەرێمێکی ٦٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە کردووە.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی گەشەپێدانی گوندەکان لە شارەوانی ئامەد ڕایگەیاند ئاگرەکە بووەتە هۆکاری مردنی ٥ کەس، کاریگەریشی لەسەر هەرێمێکی ٦٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە کردووە.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی گەشەپێدانی گوندەکان لە شارەوانی گەورە شاری ئامەد کاریگەری خراپی ئاگرەکە کە لە ناوچەی چناری تۆبینەوە دەستپێکرد، لە ڕێگەی نەخشەی مانگی دەستکردەوە دیاریکرد.
ئەو فەرمانگەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە ٥ کەس مردوون، ٤٤ کەسیش برینداربوونە. کاریگەریشی لەسەر هەرێمێکی ٦٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە کردووە.
ئەوەش ڕاگەیاندراوە لە ناوچە کشتووکاڵیەکاندا کاریگەی ئاگرەکە زۆرتربووە.