ئاگری نەورۆز لە ئیستەنبول کرایەوە

یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە شاری ئیستەنبول لەلایەن دایکانی لەچک سپیبەوە کرایەوە.

لە ئیستەنبول پیرۆزبایی گەورەی نەورۆز لە ٢٠ی ئادار لە یەنی قاپی بە دروشمی "ئێمە بە ئاگری نەورۆز بەرەنگاری دەکەین و ئازاد دەبین" بەڕێوەدەچێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئاگری نەورۆز، یەکەم ئاگری نەورۆز لە گیوڤەرجین تەپە لە ناوچەى باشاک شەهیری ئیستەنبول لەلایەن دایکانی لەچک سپییەوە کرایەوە.

بەڕێوەبەرانی هەدەپە لەو ناوچەیە و سەدان هاووڵاتی بەشداری چالاکیی کردنەوەی یەکەم ئاگری نەورۆز لە ئیستەنبول بوون.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی نەورۆز"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی کۆبانێ" وترانەوە و هاوکات سڵاو لە ١٠٧هەمین رۆژی چالاکیی مانگرتنی زیندانیان کرا.

لە دەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و شایی گێڕدرا و فیشەکی هەوای و بریسکە و فیشەکی ئاگرین تەقێنران.

 گەنجانی بازیان بەسەر ئاگرەکەدا دەدا و بۆ پیرۆزبایی ئاهەنگە گەورەکەی نەورۆز لە ٢٠ی ئادار لە یەنی قاپی بانگەواز بڵاوکرایەوە و داوا لە هەموان کرا بەشداری بن.

 لە پیرۆزباییەکەدا جگە لە بەشداریی گەنجان، هاوکات بەشداریی کرێکاران و ژنان زۆر گەورە و بەهێز بوو و چالاکیەکە بە جۆش خرۆشەوە بەڕێوەچوو.

ژ.ت